بانکی ناوەندی عێراق: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 21 ملیار دۆلارمان فرۆشتووە

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی تەممووزی 2025، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2025، زیاتر لە 16.5 ملیار دۆلاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کڕیوە.

بانکی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی کرد، "بانکی ناوەندی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، 16 ملیار و 593 ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کڕیوە، هاوکات بەهەمان ماوە 20 ملیار و 980 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە فرۆشتووە."

بانکی ناوەندی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "لە ساڵی 2024دا، 68 ملیار و 654 ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی دارایی کڕیوە، هەروەها لە ڕێگەی زیادکردنی ڕۆژانەی خۆیەوە 77 ملیار و 652 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە."

 

 

 
 
Fly Erbil Advertisment