لیستی ناوی ئەو کەسانەی لە دارەشەکران زەوییان بۆ دەرچووە بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە شارەوانی دارەشەکران بەڕێوەچوو و هەزار و 392 فەرمانبەر سوودمەندبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی تەممووزی 2025، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ڕێورەسمی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و هێزەئەمنییەکانی دارەشەکران بەڕێوەچوو.

لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر تیروپشک بۆ فەرمانبەرانی سوودمەند لە شارۆچکەی بەحرکە کرا کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەربوو.

هەروەها مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی بەرێوەبەراتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، سێ هەزار پارچە زەوی لە سنوری شارەوانی قوشتەپە دابەش دەکرێت.

 ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، قۆناغی دووەمی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا، کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی و ژمارەیان 14 هەزارە.

لەم لینکەدا ناوەکەت بدۆزەرەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment