کۆمپانیای سۆمۆ داهات و هەناردەی نەوتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای سۆمۆ
کۆمپانیای سۆمۆ

کۆمپانیای سۆمۆ بڵاوی کردووەتەوە، کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 زیاتر لە 600 ملیۆن بەرمیل بووە. داهاتی چوار مانگی نەوتیش زیاتر لە 27 ملیار دۆلار بووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاوی کردووەتەوە، کۆی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2025دا، 606 ملیۆن و 582 هەزار و 373 بەرمیل بووە، واتە ڕێژەکە بۆ هەرمانگێگ، 101 ملیۆن و 97 هەزار و 62 بەرمیل بووە.

لە ئامارەکەی سۆمۆدا هاتووە، "کۆی هەناردەکراوی کێڵگەکانی بەسرە و ناوەڕاست، لە بەندەرەکانی بەسرە، 590 ملیۆن و 262 هەزار و 866 بەرمیل بووە، هاوکات کۆی هەناردەکراوی نەوتی کێڵگەی گەیارە لە کەرکووک 5 ملیۆن و 692 هەزار و 331 بەرمیل بووە".

سۆمۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئوردن لەم ماوەیەدا یەک ملیۆن و 866 هەزار و 194 بەرمیل بووە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، "داهاتی هەناردەکردن بۆ مانگەکانی ئادار، نیسان، ئایار و حوزەیران 27 ملیار دۆلار و 514 ملیۆن و 474 هەزار و 242 دۆلار بووە".

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment