پوتن: له پێناو پاراستنی هاوسه‌نگیی هێز له جیهاندا، ژێردەریایی مووشەکی ستراتیژیی دروست ده‌كه‌ین

سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی له پێناو مسۆگه‌ركردنی هاوسه‌نگیی هێز له جیهاندا، چەندین ژێردەریایی مووشەکی ستراتیژیی دروست ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه كاری له‌پێشینه‌یان ده‌بێت بۆ ئه‌م قۆناغه و قۆناغی داهاتوو.
پێنجشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2025، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه لە شاری سیڤرۆدڤینسکی هەرێمی ئارخانگیلسک بۆ پرسه سه‌ربازییه‌كان به‌ڕێوه چوو، ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان بۆ ئه‌م قۆناغه و قۆناغی داهاتوو، دامه‌زراندنی ژێرخانی ستراتیژیی تایبه‌ت به دروستكردنی ژێردەریایی مووشەکی ستراتیژیییه.
ڤلادیمێر پوتن گوتوویه‌تی، ئامانجیان له‌م پرۆژه ستراتیژییه، مسۆگه‌ركردن و پاراستنی هاوسه‌نگیی هێزه له جیهاندا. ده‌شڵێت، ئەم جۆرە کەشتییە "یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی سێ لایەنە ئەتۆمییەکە، کە ئەمەش وادەکات ڕووسیا هاوسەنگی هێز لە جیهاندا بپارێزێت".
پوتین ڕایگەیاند کە هێزی ئەتۆمی دەریایی ڕووسیا لە ساڵانی داهاتوودا بە چوار ژێردەریایی (بۆرێی-A)ـی بەهێز دەکرێت کە دوو ژێردەریایی لە ئێستاوە لە قۆناغی دروستکردندان و بە مووشەکی بالیستیکی بولاڤا تەیار دەکرێن.
هه‌ر ئەمڕۆ پوتین بەشداری لە ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای ژێردەریایی "شازادە پۆژارسکی" کرد کە بە هێزی ئەتۆمی کار دەکات و هەشتەمین زنجیرەی "بۆری/ بۆرێی-A"ـیە، كه هەر ژێردەریایییەک لەم زنجیرەیەدا 16 مووشەکی بالیستیکی كیشوه‌ربڕی جۆری بولاڤا هەڵدەگرێت، کە چەندین كڵاوه‌ی ئەتۆمی هه‌ڵگرتووه و لەلایەن پەیمانگه‌ی مۆسکۆ بۆ تەکنەلۆژیای گەرمی دیزاین کراون.