پرۆژەی 'هەژماری من' مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە

پرۆژەی 'هەژماری من'، مووچەخۆرانی سەر بە فەرمانگە و یەکە ژمێریارییەکانی سەر بە وەزارەت و فەرمانگەکانی خوارەوە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: سبەینێ دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن.
سبەینێ ڕۆژی شەممە، 26ـی تەممووزی 2025، پرۆژەی 'هەژماری من' ڕایگەیاند: مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە پرۆژەکە سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریارییانەی سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) وەربگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانیان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی 'هەژماری من'ـەوە دەستی کردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن بۆ بەدیهێنانی گشتگیری دارایی بۆ هاووڵاتییان.
ئەم پرۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات و دەبنە خاوەن ئازادی زیاتری تاکە کەسی.
ڕۆژی پێنجشەممە، 24ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی مووچەخۆرانی بڵاو کردەوە.