دایکێکی غەززە بۆ کوردستان24: لە غەززە منداڵ نییە تووشی بەدخۆراکی نەبووبێت
چیتر له غه‌ززه برسێتی حاڵه‌تێكی فریاگوزاری نییه، به‌ڵكوو بووه‌ته دیارده‌یه‌كی بێده‌نگی بكوژ له‌ناو گه‌وره و بچو‌وكدا.
بەهۆی گه‌مارۆدان، بۆمبارانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکان و نەبوونی خواردن و خواردنەوە؛ ڕۆژانە دیمه‌نی تراژیدیای جه‌سته پووكاوه‌كانی هاووڵاتییان، بەتایبەت منداڵان لە غەززە دەبینرێت.
لەنەخۆشخانەکانی غەززە هیچ دەرمان و خواردنێك نییە، دایكان به نیگه‌رانییه‌وه چاویان خستووه‌ته ناو چاوی منداڵەکانیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ر خوله‌كێك دوا ساتی دیداریان بێت. بەشێکی زۆریان، به‌هۆی برسێتییه‌وه، وه‌ك ئێسكه‌په‌یكه‌ریان لێهاتووه.
ئیراو ئه‌بلخالدی، دایكی گه‌نجێكی تووشبوو به به‌دخۆراكییە و دەڵێت: "به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه كوڕه‌كه‌م وای لێهاتووه. نه‌شیر، نه‌ماسی، نه‌گۆشت هیچ شتێك نییه، ته‌نانه‌ت هێلكه‌ش نییه بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆن، شیر هه‌ر له غه‌ززه نه‌ماوه و ون بووه، ئێستا هه‌ر منداڵێك له شه‌قام ببینیت، تووشی به‌دخۆراكی بووه."
له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا نه نان و نه ئاویش نییه، له‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌میان وشك و جه‌سته‌یان پووكاوه‌ته‌وه، به‌دوای پاشماوه‌كانی خۆراكه‌وه وێڵن و برسێتی بێده‌نگیش ناخ و ده‌ڵیانی سووتاندووه.
جه‌میل شێخ ئه‌دیب، هاووڵاتییەکی غەززەیە و دەڵێت: "من تووشی سه‌رسوڕان بووم و كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی، ئێستاش دراوسێكه‌م به‌هۆی سه‌رسوڕانه‌وه له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه‌كان هیچ ده‌رمانێك نییه، ته‌نها ئاوێكی وزه‌به‌خشی پێ ده‌ردێت، ئێ ئه‌گه‌ر ده‌رمان نه‌بێت وزه‌به‌خش چی له دۆخه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كات؟".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ژێر فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل بڕیاریدا ڕێگە بە چوونەژوورەوەی ژمارەیەک لە بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکان بدات، هاوکات بە هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و ئیمارات، ڕۆژانە چەند تۆن خواردنێک لە ڕێگەی فڕۆکەوە بەسەر خەڵکی خەلکەکەدا بەردەدەنە خوارەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ئەو هاوکارییە مرۆییانەی چوونەتە ناو غەززە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زۆر کەمە و تەنیا بەشی ژمارەیەکی زۆر کەمی هاووڵاتییان دەکات. باسی لەوەش کردووە، بەشێکی زۆری ئەو هاوکارییە مرۆییانە لەبەر ئەوەی لە لایەن ئیسرائیلەوە ناپارێزرێن، خەڵک هەڵدەکوتنە سەریان و دەیبەن.