ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی کاندیدان کۆتایی دێت

كۆمیسیۆن واده‌ی كۆتاییهاتنی وردبینی له ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت، ژمارەی کاندیدان گەیشتووەتە نزیکەی هەشت هەزار کەس.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 30ـی تەممووزی 2025، لیژنە تەکنیکییەکانیان كۆتایی به وردبینی ناوی کاندیدەکان دەکەن و دواتر لیستی ناوه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه ئه‌منی و یاساییه‌كان، پێشكه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری دیكه ده‌كرێن.
له‌و باره‌یه‌وه، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكردووه، ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە زیاتر لە حەوت هەزار و 900 کەس، هەروەها 46 کەسیان بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەو مەرجە یاساییانەی کە لە سیستەمی کاندیدکردنی ژمارە 3ی ساڵی 2025 هاتووە، دوورخراونه‌ته‌وە، جگە لە گۆڕینی 11 کاندید، هەروەها سێ پیاویش بە ژنان گۆڕدراون بۆ دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان کە 25% ـه.
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، كۆمیسیۆن پەیوەندی بە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون لە بەڵگەنامە ئەکادیمییەکان، هەروەها ده‌سته‌ی دەستپاکی و لێپرسینەوە و دادپه‌روه‌ری كار له‌سه‌ر تەواوکردنی ڕێکارەکانی وردبینی پێش پەسەندکردنی کۆتایی كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 11-11-2025، بەڕێوەدەچێت. دوای تەواوبوونی وردبینی لە لیستی کاندیدان، چاوەڕێ دەکرێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری بکات.