پرۆژەی ڕووناکی: 40%ـی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان كارهبای 24 كاتژمێرییان ههیه

پرۆژەی ڕووناکی ئاماژه به بهرزبوونهوهی ژمارهی هاوبهشانی پرۆژهكه دهكات؛ دهشڵێت، نزیكهی ڕێژهی 40%ـی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان كارهبای 24 كاتژمێرییان ههیه.
پێنجشهممه، 31ـی تهممووزی 2025، پرۆژەی ڕووناکی ڕایگهیاند، زیاتر له دوو ملیۆن و 700 ههزار هاووڵاتیی ههرێمی كوردستان كارهبای 24 كاتژمێرییان ههیه.
پرۆژەی ڕووناکی ڕوونیشی كردووهتهوه، ئێستا ڕێژهی 40%ـی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان كارهبای 24 كاتژمێرییان ههیه.
خشتەی دوایین ئاماری هاووڵاتیان و هاوبەشانی نێو پرۆژەی ڕووناکی:
شار | هاووڵاتی | هاوبەش |
هەولێر | 1,458,000 | 380,000 |
سلێمانی | 976,500 | 257,000 |
دهۆک | 288,000 | 79,000 |
کۆی گشتی | 2,722,500 | 716,000 |
ئەو ناوچانەی ئێستا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری:
هەولێر
ئەو ناوچانەن ئەم مانگە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری:
مامزاوە، قەتەوی، کازماوە، تووڕەق، عەرەبکەند، کانی قڕژاڵە، قەرێتاغ، بەستۆرە، پیرمام، مەلا ئۆمەر، شێخەشل، بەحرکە، کەسنەزان، شا عومەر، پیڕەش، گەزنە، بەرد حوشتر، دارەبەن، شاخۆڵان، شەمامک، قۆریتان، باقرتە، ماستاوە، قوشتەپە، دەلوگوڵی سەروو و خواروو، قوچە بلباس، مورتکەی گەورە و بچووک، بێستانەی گەورە، قوشتەپە، مەخموور، دیبەگە، تۆپزاوە، چالووکی بچووک، خەبات - کەڵەک، ساتوور، شامەمار، کەورگۆسک، گاینج.
ئەو گەڕەکانەی پێشتر کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری لە پرۆژەی ڕووناکی:
شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کورانی ئەلبان، ڕزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوا، ڕاستی، نیشتمان، ڕاپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیارى، تەعجیل، عەرەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، شەهیدان، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، ڕووناکی، پزیشکان، مەنتکاوە، مەهاباد، زانکۆ، حەمرین، شارەوانی، ئیسکان و موفتی، کارێزان، باداوە، مامۆستایان 1 و 2، خەبات، منارە 1 و 2، چوارچرا، زانایان و هەڤاڵان، سەروەران، چنار، برایەیت، خانزاد، ناوچەی پیشەسازی سەفنی و باکوور، ڕاپەڕین، گوڵان 1 و 2، بێتواتەی نوێ، هەولێری نوێ، هیوا ستی، حەسارۆک، ڕۆژهەڵات، نەورۆز ستی، فلۆریا ستی، ئەندازیاران، قەرەبوو، لاوان، ئاشتی، شاری هیران، فەرمانبەران، جادەی کۆنی بنەسڵاوە، زۆنی بنەسڵاوە، دارەتوو، زەیتوون، ڕۆشنبیری، گردجووتیار، پیرزین، زۆنی شاری زێڕین.
سلێمانی
ئەو ناوچانەن ئەم مانگە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری:
گوڵەباخ و خوار نەخۆشخانەى شۆڕش، گەڕەکی كانياو، گەڕەکی كازيوە، گەڕەکی كازيوە نزيك وێستگەی كازيوە، كۆمپانياى نەوزاد – بەشی 2، پڕۆژەى ئاو و زانكۆى گەشەپێدان، كۆمپانياى نەوزاد، گەڕەكەكانی نزيك مزگەوتی فەجر، خوار بەرزاييەكانی قەيوان، بەرامبەر ديلان ستی، ديلان ستی، كۆمپانياى بيابان نزيك عەباس باراوى، قڕگەى كۆن، خوار كۆمپانياى بيابان، بەشێكی كۆمپانياى نەوزاد، شێخ ئاباد نزيك بەنزينخانەى پێشەوا، گەڕەکی چوارچرا، گەڕەکی چوارچرا، گەڕەکی چوارچرا + كەنەسوورە، كورد ستی، كورد ستی 1 و 2، ديە ستی، وڵووبە، لوبنان ستی، سائیب ستی، كەنە سوورە، ئەوين ستی (بەشێكی فيدەرەكە)، چوارچراى نوێ + باڵامبۆ، فڕۆكەخانە، بەكرەجۆ، گەڕەکی گۆران، گوندى بابان، كۆسەى چەم، شنيار ستی (بەشێکی فيدەرەكە)، زراعە، داخلى كچان، چاودێرى كۆمەڵايەتی، سناعەى بەكرەجۆ، بەشێكی بەكرەجۆى كۆن، نەخۆشخانەى بەكرەجۆ غاباتەكە، دائیرەى زراعە، ئاوارەكانی كەركووك، گوندەكانی عەزيز ئاوا، خەليفاوا، كانی گۆمە، ناوچەى پيشەسازى، ئاوبارە، زانكۆى ئەمەریكی، گەڕەکی مزگەوتی ئيحسان، گەڕەکی كۆسەى بان، دەروازە ستی، سەيرانگەى نەورۆز+ ستی سينەما، گەڕەکی قلياسان، گەڕەكەكانی نزيك وێستگەى سەرچنار، شەهيدانی سەرچنار، بازاڕى سەرچنار، ماڵەكانی نزيك هوتێل ئەبوسەنا، پاك ستی، گردى سەرچنار، باران ستی، هەوارى شار، هەوارى شار خوار پارکی هەوار، گەڕەکی كانی بەردينە، مايۆركا ستی، كانی حەمە و كانی پیرە، زەرگەتەى كۆن، گەڕەکی هەرەوەزى، گەڕەکی كانی كوردە، گەڕەکی لاى گردە بڕاوەكە، گەڕەکی نزيك مزگەوتی ئەحمەد دارتاش، گەڕەکی پشت مزگەوتی شێخ سەعيد، مەلا داوود، هەوارى شار لاى دائیرەى خۆراك، هەوارى شار، تاڤگە، خێوەتە، گەڕەکی كانی كوردە، فەرمانبەران، زەرگەتەى كۆن، كانی سپيكە، هەوار + كانی سپيكە، تونێلى پێشڕەو، سەروەرى + زەرگەتەى كۆن، تجارى پردى كۆبانێ تا بەنزينخانەى بەختيار، كەڵەكن، كوردسات + سارداو، بەرامبەر گۆڕستانی كەڵەكن، ستی تاوەر (بەشێكی فيدەرەكە) ، گەڕەکی كوردسات، تونێڵى پێشڕەو، گاردن ستی، ڕۆژ ستی + ئيمپايەر، گوندى ئەڵمانی 1 و 2 و 3، هەوارى شار، تووە سپی ، تووە سپی تازە.
ئەو گەڕەکانەی سلێمانی پێشتر کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری لە پرۆژەی ڕووناکی:
بازاڕ مەولەوی، توی مەلیک، هەواری تازە، کازیوە 1 و 2، سەیوان، گۆیژەی نوێ و هەوارە بەرزە، توی مەلیک، عەلی کەمال و دارۆغە، شەهیدانی ئازادی و ئازادی، گۆیژە، ئیسکان، ئیسڵاح. ئازادی، شێخان، زۆنەکانی مەجید بەگ، ئیبراهیم ئەحمەد، هەواری تازە، شاری برووسک، شاری خەونەکان، گۆێژەی نوێ، مامەیارە.
دهۆک
ئەو ناوچانەن ئەم مانگە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری:
● ماڵتا سەرێ، بۆتان، دهۆک مۆڵ، میدیا، ماسیک 1، ماسیکێ - پارکی دڵشاد سەعید، ماسیکێ - قوتابخانەی حەلیز، ماسیکێ 2، ماڵتا خارێ، ناوچەی زانکۆی دهۆک، نزارکێ، پیشەسازی نزارکێ، شیندۆکخا، سێگرکا، تاخێ شورتە، زاوا، قەسارە، ئالوکا، گاڤارکێ، کەڤال، زرکا، ئیتیت، ئیتیتا نوێ، بێرێ بەهار، بێرسێ، ئیمینیک، ئاڤریکێ، گەلی کورتکێ.
ئەو گەڕەکانەی دهۆک پێشتر کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری لە پرۆژەی ڕووناکی:
بەڕۆشکێ، سەرهەڵدان، مەهمەدکێ، زۆزان، کانی مەهمەدکێ، خەبات، گرێ بایس، زانکۆی پۆلیتەکنیک، شاری کەیار، تاخێ مەلایان (KRO)، مۆڵی دهۆک، پارکی ئازادی، ڕەزا (تاخێ عەسکەری 2)، زۆنەکانی گرێ سۆر، شاخکێ 1، ماڵتا 1، شاخکێ 2، زەری لاند، ماسیکێ.
تاوەکوو ئیستا زیاتر لە 2,517 موەلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراوەتەوە و بەگوێرەی پلانی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی تاکۆتایی ساڵی 2026، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر 7,000 موەلیدە بکوژێنێتەوە.
کۆی ئەو موەلیدانەی لە دوای جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی کوژێنراونەتەوە بە گوێرەی دابەشبوونی ناوەندی شارەکان:
شارەکان | ژمارەی موەلیدەکان | هاوتای ئۆتۆمبێل (لە ڕووی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنەوە) |
هەولێر | 1,734 | 3000,000 |
سلێمانی | 518 | 90,000 |
دهۆک | 265 | 46,000 |
کۆی گشتیی | 2,517 | 436,000 |
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو، لە پسوولەکانی مانگی پێنج، هاووڵاتیان کەمرتین پارەی کارەبایان دابوو. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، %80ـی هاووڵاتیان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای موەلیدەی گەڕەکەکانیان.

چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان بە کۆی دەنگ، پڕۆژەی ڕووناکی و نرخی نوێی کارەبای پەسەندکرد. نرخەکان بۆ ماڵان بەشێوەیەک دانراون کەوا (تصاعدی)ـن، واتا چەند کەمتر کارەبا بەکار بهێنیت، کەمتر پارە دەدەیت و هاووڵاتی بەتەواوەتی بەرپرسیارە لە بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی.
نرخەکانی کارەبای ماڵان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بەشێوەی پلەدار لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت:
"تێبینی: 64%ـی هاوڵاتییان دەکەونە ئاستی یەکەم و دووەم"
ئاستی یەکەم: لە 0 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 400 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 72 دینار دەبێت.
ئاستی دووەم: لە 401 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 800 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 108 دینار دەبێت.
ئاستی سێیەم: لە 801 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 1200 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 175 دینار دەبێت.
ئاستی چوارەم: لە 1201 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 1600 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 265 دینار دەبێت.
ئاستی پێنجەم: لە 1600 کیلۆوات کاتژمێر زیاتر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 350 دینار دەبێت.
پڕۆژەی ڕووناکی لەهەمان کاتدا نرخی کارەبا بۆ جۆرەکانی دیکەی هاوبەشانی کارەبا ڕادەگەیێنێت کە بەشێوەی جێگێر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت:
بازرگانی - 185 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
کشتوکاڵی - 60 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
پیشەسازی - 160 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
پیشەسازیی گەورە - 125 دینار بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک
میری - 160 بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک