ژمارەیەک گەڕەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان بووە 24 کاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆژەی، ئەمڕۆ 100 گەڕەکی دیکەی ناو شاری سلێمانی کارەباکەیان بووە 24 کاتژمێری.
پێنجشەممە 31ـی تەممووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، 100 گەڕەکی دیکەی ناو شاری سلێمانی کارەبایان بووە 24 کاتژمێری، کە هەموو گەڕەکەکانیش دەکەونە دەرەوەی شەقامی بازنهیی مەلیك مەحموود.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد، 100 گەڕەکەکە زیاتر لە 117 هەزار هاوبەشی کارەبا لەخۆ دەگرن و دەکەونە سەر 125 فیدەری کارەبا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، باسی لەوەش کرد، بە گشتی لە پارێزگای سلێمانی هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناکی دەبن بە 257 هەزار هاوبەشی کارەبا.
ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی شاری هەولێر، پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. ئامانج لە پرۆژەکە، دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان و پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستانە لە ڕێگەی کوژاندنەوەی موەلیدە ئەهلییەکان.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا، دوو هەزار و 167 موەلیدە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کوژێندراوەتەوە و بە گوێرەی ئامارێکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە 30% ژینگە و بەرگە هەوای کوردستان لە دەردانی گازە ژەهراوییەکان پاک بووەتەوە و بڕیارە تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەمی کوردستان بکرێتە کارەبای 24 کاتژمێری.
ناوی ئەو گەڕەکانەی سلێمانی کە ئەمڕۆ کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری، لەم لینکەدایە
