سووریا.. لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی سوه‌یدا پێكهێنرا

وه‌زاره‌تی دادی سووریا ئاماژه به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی پارێزگای سوه‌یدا؛ ئه‌ركی لێژنه‌كه ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌كانه دژی دانیشتووانی پارێزگاكه.
پێنجشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2025، وه‌زاره‌تی دادی سووریا ڕایگه‌یاند، لێژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی كه یه‌كێكیان كورده به ناوی تاریق كوردی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی پارێزگای سوه‌یدا پێكهێنراوه و
وه‌زاره‌تی دادی سووریا گوتووشیه‌تی، لێژنه‌كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سێ گه‌ڕ و خولی جیادا به‌رز ده‌كاته‌وه و پاشان ئه‌نجامی كۆتایی كه ماوه‌ی له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت له واده‌ی پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه، پێشكه‌ش ده‌كات. هاوكات لێژنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له دوای ئه‌و سێ مانگه، دوا بخات ئه‌گه‌ر به پێویستی بزانێت.
ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەری هەڵدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ گوتیشی، 609 كه‌سی درووز له ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگاكه‌دا كوژراون، كه 194ـیان هاووڵاتیی سڤیل بوون و له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریی سووریا كوژراون و شه‌شیان منداڵن و 16ـی دیكه‌یش ئافره‌تن.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان باسی له‌وه‌ش كرد، له به‌رانبه‌ردا 440 ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی به‌رگری و دەزگای ئاسایشی گشتیی کوژراون، كه 32 كه‌سیان به‌ده‌وییه‌كان و كه‌سێكی دیكه‌یان خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی بووه. جگە لە 35 ئەندامی هۆزەکان، کە سێ کەسیان مەدەنی بوون و له لایه‌ن درووزه‌كانه‌وه له سێدار دراون، هاوكات 15 كه‌سی دیكه له هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا له هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.