ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی تورکیا و ئیتاڵیا و لیبیا لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت

ئیستانبوڵ
ئیستانبوڵ

سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە ئیستانبوڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی و سەرۆکوەزیرانی لیبیا عەبدولحەمید دیبەیبە، کۆدەبێتەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ هەینی 1ی ئابی 2025 ئیستانبوڵ میوانداریی کۆبوونەوەی سێقۆڵیی تورکیا-ئیتاڵیا-لیبیا دەکات. 

نووسینگەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاوی کردووەتەوە، لەم چوارچێوەیەدا کاتژمێر 2:30ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 1ـی ئابی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە نووسینگەی خۆی لە ئیستانبوڵ، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی و سەرۆک وەزیرانی لیبیا عەبدولحەمید دیبەیبە کۆدەبێتەوە. 

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە، بڕیارە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پرسە ستراتیژییەکانی وەک بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە کەرتەکانی ئابووری، وزە، و نەوت، کۆچی نایاسایی و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.

 
 
Fly Erbil Advertisment