ڕووسیا ڤاکسینی شێرپەنجە بەرهەم دەهێنێت

بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی گامالێیا ڕایگەیاند، لەچەند مانگی داهاتوودا توشبووان دەتوانن دەست بە وەرگرتنی ڤاکسینی شێرپەنجە بکەن.
ئەلێکساندەر گینتسبۆرگ، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی گامالێیا بۆ پەتا و مایکرۆبایۆلۆژی (NICEM) بە ئاژانسی رییا نۆڤستی ڕاگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا یەکەم توشبوو دەست بە وەرگرتنی چارەسەر بە ڤاکسینی شێرپەنجەی ناوخۆیی کەسی بەشێوەی ئەزموونی دەکات ".
دەڵێت:"بەگوێرەی ئەو پلانەی ئێستا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەسەری ڕێککەوتووین، مانگەکانی داهاتوو بەشێوەیەکی ئەزموونی، دەبێت دەست بکەین بە بەکارهێنانی ڤاکسینی شێرپەنجە لەسەر بنەمای دژە جینی نوێ بۆ کۆمەڵێک تووشبوو بە لوی شێرپەنجەیی میلانۆمای.
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی گامالێیا گوتی:" ئێمە پێکهاتووین لە، (پەیمانگای توێژینەوەی شێرپەنجەیی مۆسکۆ - گێرتسێن) و (ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی پزیشکی شێرپەنجە - بلۆخین).
گینتسبۆرگ ڕوونیشیکردەوە، ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی گامالێیا بۆ پەتا و مایکرۆبایۆلۆژی تەنها سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەیە، پاشتر دەگوازرێتەوە بۆ پەیمانگای هێرزن و ناوەندی ئۆنکۆلۆژی بلۆخین.
بەپێی قسەکانی ئەلێکساندەر، ڕێساکانی ئەم دەرمانە کە لەسەر بنەمای داتای بۆماوەیی و کەسیی نەخۆشێکی دیاریکراو دروست دەکرێت، تەنها بۆ نەخۆشێک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت و ناشێت بدرێت بە هیچ کەسێکی تر، چونکە لە بنەڕەتدا جیاوازە لە ڕێساکانی سەرجەم دەرمانەکانی دیکە، دەڵێت:" هەر بۆیە حکومەت لە سەرەتای ساڵدا فەرمانێکی هاوتای بۆ دەرکرد، لەوێدا ڕێسای تەواو جیاوازی بۆ داناوەو بۆ یەکەمجارە بەکاردەهێنرێت، سەرەڕای ئەوەش، ئێمە زمانێکی هاوبەش و کۆلکەی هاوبەش دەدۆزینەوە و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین لە کارەکەماندا" بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی گامالێیا بۆ پەتا و مایکرۆبایۆلۆژی (NICEM): ئەوەشی خستووەتەروو، ڤاکسینە نوێیەکە جێگەی سەرنجی وڵاتانی دیکەیە، گینتسبۆرگ دەشڵێت، بە گشتی نزیکەی دەیان نامەی داواکارییان لە وڵاتانی دیکەوە پێگەیشتووە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 ڤڵادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پەرەی بە ڤاکسینێکی شێرپەنجە داوە و لە ساڵی 2025 بۆ تووشبوان دەستەبەر دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی تاس لە زاری ئەندرێی کابرین، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی تیشکی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندووستی ڕووسیا ئەوەی خستووەتەڕوو، نرخی تێچووی یەک ژەم لە ڤاکسینەکە بڕی 300 هەزار ڕوبلی ڕووسییە کە بە دۆلار دەکاتە نزیکەی سێ هەزار و هەشت سەد دۆلار .
ڕووسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵ دوای ساڵ ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە تیایدا هەڵدەکشێت،بەگوێرەی ئامار و داتاکان، تا ساڵی 2024 دا 4 ملیۆن و 160 هەزار کەس تووشی شێر پەنجەبوون.