پێچەوانەی عێراق پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزم دەبنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە، 4-8-2025،ـی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام دوایی نیوەرۆ کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاوییەکان 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. 

بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى سێشەممە، 5-8-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بۆنیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

سۆران : 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

 
 
Fly Erbil Advertisment