ئۆتۆمبێلی یاریزانە کوردەکە هەرا دەنێتەوە
دەنیز ئونداڤ هاتە دەنگ و پەیامێكی بڵاو كردەوە

ئەستێرەی كوردی یانەی شتوتگارت دەنیز ئونداڤ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڕۆل رۆیس بە 400 هەزار یۆرۆ دەکڕێت، كڕینی ئەم ئۆتۆمبێلەش دەبێتە بابەتی گەرمی میدیایەكانی ئەڵمانیا، نووسیویانە، "ئونداڤ های لایڤ دەژیێت".
دەنیز ئونداڤ لەو بارەیەوە بە میدیای ئەڵمانی ڕاگەیاندووە کە دەیزانی ڕۆژێک دێت ئۆتۆمبێلەکەی دەبێتە جێی باسی میدیاکان، بەڵام لەو باوەڕەدا نەبوە ئاوا گەورە بکرێت.
ئەو یاریزانە کوردە ڕاشیگەیاندووە کە ئەوە ژیانی تایبەتە و کاتێک بتوانێت خەونێکی خۆی بەدیبهێنێت و توانای کڕینیم هەبێت دەیکڕێت.
دەنیز ئونداڤی تەمەن 29 ساڵ، لە هاوینی رابردوو لە یانەی برایتنی ئینگلیزییەوە بە بەهای 26 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانیا، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو ئەستێرە كوردە 28 ملیۆن یۆرۆیە، ئونداڤ لە بۆندزلیگا 57 یاری كردووە، 27 گۆڵ و 13 ئاسیستی هەیە، لە چامپیۆنزلیگیش ئەو یاریزان لە كۆی 6 یاری، گۆڵێك و ئاسیستێكی كردووە، ئەو تاكە گۆڵەشی لە دژی ریال مەدرید بووە.
