تورکیا.. بێئاوی تەنگی بە چەندان پارێزگا هەڵچنیوە

بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا، بێ بارانی، دابەزینی ئاستی ئاوی رووبار و دەریاچە و ئاوی ژێر زەوییەوە چەندین پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان ڕووبەڕووی کەمئاوی بوونەتەوە.

ئاستی ئاوی ئەو بەنداوەی کە ئاوی خواردنەوە بۆ هاتای لە باشووری تورکیا دابین دەکات وشکترین ساڵی خۆی لە ماوەی 65 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد.

دۆغانئای پێکماز، هاووڵاتی ڕایگەیاند: تەمەنم 28 ساڵە، یەکەمجارە بەنداوەکە بەم شێوە بیبینم، پێشتر ئاوەکە زۆر لەسەرووتر بوو، ئەمساڵ وشکەساڵییەکی نائاسایی هەیە، ئێمەش وەک خەڵکی گوند بەهۆی کەمئاوی چەندین گرفتمان بۆ دروستبووە، بەجۆرێک  ئەمساڵ وشکترین ساڵە لە 65 ساڵی ڕابردوو دا.

د.یوسف دەمیر، مامۆستا لە بەشی ئاودێری زانکۆی سامسون گوتی: قەیرانی بێ ئاوی  بەجیددی رووی لە ناوچەکە کردووە، بۆ چارەکردنی ئەم قەیرانە، پێویستە هەموو دەسەڵاتداران و دامەزراوەکان دەستبەجێ کاری پێویست بکەن، کەمیی ئاو لە زۆر شوێن دەستیپێکردووە لە چەند ماگی داهاتوو دۆخەکە خراپتر دەبێت.

پسپۆر و شارەزایان هۆشداری لەدۆخەکە دەدەن و دەڵێن مەترسییەکی گەورە بەهۆی قەیرانی کەم ئاوی و وشکە ساڵی لەسەر تورکیا هەیە و لە ساڵانی داهاتوودا ئەگەری هەیە وڵاتەکە رووبەرووی قەیرانی زیاتری کەم ئاوی ببێتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment