لە ئەڵمانیا كۆڕبه‌ندى هونەریی 'ON TOP' بەڕێوە دەچێت

كۆڕبه‌ندى هونەری 'ON TOP' سیمپۆزیۆمێکى نێوده‌وڵه‌تى شارى كرێفێڵدى ئه‌ڵمانیایه. کاری تاکەکەسی، هونەرمەندانی وێنەکێش و پەیکەرتاشی به ئەزموون لە ڕووی پیشەیی به‌شداری ده‌كه‌ن.
کامپی هونەری ON TOP جۆرێكه له کارکردنی هونەری تاكه‌كه‌سى و هونەرمەندان بە ئازادی لەسەر بابەتەکانی خۆیان کار دەکەن، هەریەکەیان به‌شێواز و ماتریاڵ و ئایدیاى تایبه‌تى خۆیان. له سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا جگه له هونه‌رمه‌ندانى (ئه‌ڵمانى, ڕووسى، ئینگلیز، فارس و عه‌ره‌ب، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى كور، له پارچه‌كانى كوردستان) به‌شداریى سیمپۆزیۆمه‌كه ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، حەمە هاشم، شێوەکار، کە یەکێکە لە بەشداربوونی ئەم سیمپۆزیۆمە، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سیمپۆزیۆمی هونەری ON TOP یەک هەفتە ده‌خایه‌نێت، له 15 تا 22ـى ئابی 2025 له شارى (كریفێڵد)، کامپه‌كه ئه‌زموون و کارگەیەکی هاوبەشی هونەرمەندانێكه كه ئایدیاى جیاواز و خاوه‌نى ستایلى جیاوازن، کولتووری جیاواز و خوێندنی جیاواز، بیرۆكه‌ى بنەڕەتی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ش پرۆسەی کارکردنی کراوە و کۆمەڵایەتییە، واتا هونه‌رمه‌نده‌كان له‌وێ تابلۆكانیان درووست ده‌كه‌ن و دواتر له پێشانگایه‌كى هاوبه‌شدا نمایشى ده‌كه‌ن.
ئەو شێوەکارە دەڵێت: ئەوە واتای ئەوەیە کە هەموو بەشداربووان ئیلهام له یه‌كترى وه‌رده‌گرن له ڕووى ته‌كنیك و لە ئاستی بیركردنه‌وه، هه‌روه‌ها پراکتیک و ئه‌زموونه گشتییه مرۆییه‌كان.هەروەها نمایشه‌كه بە پێى ئاراسته‌ى گۆڕانکارییە جیهانییەکان، زاراوەی 'پاراستن'ـى بۆ دانراوه، ئەمەش کۆمەڵێک پرسیار له‌خۆى كۆده‌كاته‌وه كه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى پاراستنى ژینگه‌یی و ئه‌زموونه كۆمه‌ڵایه‌تییه مرۆڤ دۆستییه‌كانه‌وه.
دەشڵێت: له‌م سیمپۆزیۆمه‌دا پەیوەندیی لەگەڵ سەردانکەران گرنگیەکی تایبەتی پێده‌درێت، ده‌رگاى كه‌مپه‌كه بۆ هه‌ركه‌س كراوه‌یه كه بێت ئه‌زموونه‌كان ببینێت و بینه‌ر ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ماتریاڵ وئایدیا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌كان گفتوگۆبكات.
حەمە هاشم ڕاشیگەیاند، هونەرمەندانێک کە خۆیان بۆ کامپی هونەری ئامادە دەکەن و دەیانەوێت بچنە ناو گفتوگۆی هونەرییەوە، پێشتر هه‌ڵبژێردراون و بانگهێشت کراون بۆ به‌شداریكردنیان له‌و كۆربه‌نده گرنگه.
دەشڵێت: دواى ته‌واو بوونى كاره‌كان پێشانگایەکی هاوبه‌ش ده‌كرێته‌وه بۆ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان لە 22ـی ئاب تا 25ـی ئەیلوولی 2025به‌رده‌وام ده‌بێت .