فەیسەڵ یووسف: دیمەشق وەڵامی داواکارییەکانی کوردی نەداوەتەوە

گوتەبێژی ئەنەکەسە ئاماژە بەوە دەکات، بۆچوون و تێڕوانینی تەواوی لایەنە کوردییەکان لە سووریا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق وهك یهكه و دهیانهوێت به یهك بۆچوونی هاوبهش، لهگهڵ دهسهڵاتدارانی ئهو وڵاته دانوستان بكهن.
فەیسەڵ یووسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوووریا (ئەنەکەسە) و ئەندامی شاندی هاوبەشی کوردی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، بە کوردستان24ـی گوت: خواست و داواکاری کورد لە سووریا یەکێک بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان ، چەندین جار داوامان کردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دیمەشق، بەڵام تاوەکوو ئێستا وەڵامی دەستپێشپخەرییەکەی ئێمەیان نەداتەوە.
فیسەڵ یووسف، گوتی: بۆچوون و تێڕوانی نێوان لایهنهکانمان وهك یهكه، داواکاری ئێمە ئەوەیە سووریایەکی نوێ بونات بنرێت، کە مافی تەواوی نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان لەخۆ بگرێت. ههروهها پێویستە هەموومان هاوبەش بین لەم ولاتەدا، نەک لایەنێک یان نەتەوەیەک پشتگوێ بخرێت، هەروەها تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردرای نێودەوڵەتیی نەنراوە لەسەر ماف و داخوازییەکانی کورد لە سووریا.
گوتەبێژی ئەنەکەسە گوتیشی: هیچ گهرەنتییەک نییە، هاوشێوەی هێرشی سەر درووزەکان نەکرێتە سەر کوردەکانیش. هەروەها پێویستە سیاسەتی بە عەرەبکردن و سڕینهوهی ناسنامەی کوردی نەمێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شاندنی کوردی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی كرد و میکانیزمی قۆناغی دانوستانی تاوتوێ کرد.