ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی محەمەد سەڵاح کراوە

محەمەد سەڵاح
محەمەد سەڵاح

محەمەد سەلاح هێرشبەری ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوول، ئۆفەرێکی خەیاڵی لە خولی سعوودیە بۆ هاتووە و ئەو یاریزانەش بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکاتەوە.

رۆژنامەی فیچاجێسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، محەمەد سەڵاح گۆڵکاری مسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بووەتە ئامانجی یانەکانی خولی سعوودی و ئەو یاریزانەش سەرەڕای ئەوەی بەم دواییە، گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027 لەگەڵ یانەکەی نوێکردووەتەوە، بەڵام بیر لەوە دەکاتەوە هاوینی ساڵی 2026 و پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول، ریزەکانی یانەکەی بەرەو خولی سعوودی جێبهێڵێت.

سەرچاوەکە بلاویشی کردووەتەوە بۆ ئەم هاوینەش یانەکانی خولی سعوودی زۆر هەوڵیاندا محەمەد سەڵاح رازی بکەن پەیوەندی بە خولەکەیان بکات، بەڵام ئەو یاریزانە دواجار بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

سەڵاح هەفتانە نزیکەی چوار سەد هەزار پاوەند لە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوول مووچە وەردەگرێت و دەنگۆیەکیش هەیە، یانەکانی خولی سعوودی ئامادەن مووچەیەکی زیاتر پێشکەش ئەو یاریزانە مسڕییە بکەن.

 
Fly Erbil Advertisment