پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، تاوەکو یەکشەممە کەشوهەوا فێنکتر دەبێت و یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما دادەبەزن.

ڕۆژی هەینی، 8ـی ئابی 2025، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی پێشبینی کراوی 48 کاتژمێری داهاتوو، بەشێوەیەکی گشتیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پلەی گەرمایە دادەبەزێت.

هەروەها ئاماژەیداوە، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەروەها مەودای بینین 8 - 10 کیلۆ مەتر دەبێت.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووک و گەرمیان تۆمارکراوە کە 45 پلەی سیلیزیە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە، کە 35 پلەی سیلیزییە.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای پێشبینیکراوی شار و ئیدارە سەربەخۆکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بەمشێوەیە پێشبینی کردووە:

هەولێر 43 پلەی سیلیزی  

سلێمانی 42 پلەی سیلیزی

دهۆک  40  پلەی سیلیزی

کەرکووک 45 پلەی سیلیزی  

زاخۆ 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 43 پلەی سیلیزی

سۆران 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی

گەرمیان 45 پلەی سیلیزی

 
 
Fly Erbil Advertisment