بنەما سەرەکییەکانی پرۆژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە بانکیکردنی مووچە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت بەشدار بن لە پرۆسەی بە دیجیتاڵیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، دەبێت ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراقیان هەبێت، هەروەها دەبێت ژمارەی پێویستی لق و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەیان هەبێت.

سێشەممە 12ـی ئابی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، بنەما سەرەکییەکانی پرۆژەی حکوومەتی هەرێم بۆ بە بانکیکردنی مووچە، یاخود هەژماری من، بریتین لە:

-دەبێت بانکەکان ژمارەی پێویستی لق و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەیان هەبێت.

-مەرجە تەکنیکییەکانیان تێدا هەبێت (وەک پەیوەستییان بە سیستەمی بانکی جیهانی، دیجیتاڵی بن).

-ڕەزامەندیی بانکی ناوەندی عێراقیان هەبێت.

-وەرگرتنی مووچە لە ڕێگەی دەروازەکانی ڕاکێشانی پارە (منفذ) لەم پڕۆژەیەدا ڕێگەپێدراو نییە، وەک لە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقدا هاتووە. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment