مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

جێگری سەرۆکی پارتی، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی کرد بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
هەینی 15ـی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ڕۆژی لە دایکبوونی لە سەرۆک بارزانی کرد.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، جەژنی لە دایکبوونی باوک، سەرۆک، ڕابەر، پێشمەرگەی کوردستان و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەموومان و بە تایبەتی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆک بارزانی هاتووە، ئاواتەخوازم خوای گەورە بتانپارێزێت و تەندروست بن، خۆزگە هەموومان دەمانتوانی لە ئاستی گەورەیی جەنابت خزمەت بکەین.
هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت: بەڵێن بێت ڕێباز، فەرمان، دید و بۆچوونەکانی جەنابت، بۆ کوردستانێکی ئازاد، ئارام، سەقامگیر، خۆشگوزەران و دادپەروەر بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە و ئەرکی نیشتمانیی خۆمان.
لە کۆتایی پەیامەکەی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆک بارزانی هاتووە، هەر بمێنیت بۆمان، هەر لە لووتکەی سەرکەوتندا بیت و پارتیش هەر لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بێت.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له 16ـی ئابی ساڵی 1946 له شاری ساپلاغی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستی نیشتمانپەروەریی له دڵیدا خوڵقاوه.
له 11ـی ئه‌یلوولی ساڵی 1961 و ده‌ستپێكی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول، سه‌رۆك بارزانی، به ناچاری ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌كه‌ی ده‌بێت و له 20ـی ئایاری ساڵی 1962 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا ده‌بێته پێشمه‌رگه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌كداری، سه‌رۆك بارزانی، له خه‌باتی سیاسیش به‌رده‌وام بووه، یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانى ئاوێته‌بوونی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری، ڕێككه‌وتنی 11ـی ئاداری ساڵی 1970 بوو كه ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات. له‌و ڕێككه‌وتنه‌شدا سه‌رۆك بارزانی، ڕۆڵی به‌رچاوی له شاندی دانوستانكاردا هه‌بووە.