کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ شەممە، 16- 08- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە، 17- 08- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی