مەحموود زاید: پارتی قوربانی گەورەی لە بەرانبەر دڕندەیی حکوومەتە شۆڤێنییەکان داوە

مامۆستایەکی میسری لە یادی 79 ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، قوربانی گەورەیان بەرانبەر دڕندەیی حکوومەتە شۆڤێنیەکان داوە.
د. مەحموود زاید، مامۆستا و ئەکادیمیستی زانکۆی ئەزهەری میسری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەربارەی یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بابەتێکی نووسیوە: ڕووداوەکانی 79 ساڵ بە بیر دەهێنمەوە، چۆن دەستیان پێکرد؟ چۆن ڕۆیشت؟ چیان بەدەستهێنا، ئەو قوربانیدانە گەورانەی لە بەرامبەر دڕندەیی حکوومەتە شۆڤێنی و تێکدەرەکان داویانە.
دەنووسێت: ڕووناکی شەهیدان و برینداران لەبەردەممدا دەبینم، هەروەها خۆڕاگری و کۆڵنەدان و خۆبەختکردنیان لە پێناو دۆزی گەلەکەیدا دەبینم. ئاماژەی بەوەش دا، سەیری هەولێر و سلێمانی دهۆک دەکەم پیشتر چۆن بوو، ئێستا چۆنە.
مەحموود زاید لەباسی پیاهەڵگوتنی عەرەبەکان بە کوردستان، باسی لەوە کرد، گوێم لە خۆزگە و سەرسوڕمانی عەرەبی عێراقی دەبێت، کە چۆن دەڵێن: خۆزگە شارەکانمان وەک هەولێر و سلێمانی بوایە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ڕوونیشی کردەوە، دەستدرێژکار چەند بەهێز و دڕندە بێت، ئەگەر خەڵک بکوژێت و زیندانیش بکات، چارەنووسی هەر لەناوچوونە. بۆیە دەستی خاوەن ماف دەبینم هەمیشە بۆ ئاسمان بەرزە. دەبینم کە داهاتوو هێشتا زۆر زۆر زیاتری تێدایە.
لەکۆتاییدا دەنوسێت، هەموو ساڵێک پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردە باڵاکانی و سەرجەم ئەندام و بەرپرسەکانی و نووسینگەی پارتی لە قاهیرە، ببینم، بەردەوام بن لە پێشکەوتن و سەرفرازی بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی باڵادا بێت.