%97 بەشداربووانی ڕاپرسییەک لە تورکیا دەیانەوێت زمانی کوردی بکرێتە فەرمی

ناوەندی توێژینەوەی مەیدانی کۆمەڵایەتی-سیاسی لە نێوان 17 بۆ 21 تەممووزی ئەمساڵ، ڕاپرسییەکی ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی ئاستی قسەکردن بە زمانی کوردی لە تورکیا و لە باکووری کوردستان.

بەگوێرەی ڕاپرسیێک لە باکووری کوردستان زۆربەی هاووڵاتییانی کورد حەزدەکەن بە زمانی کوردی قسە لەگەڵ یەکتربکەن و بەگوێرەی هەمان ڕاپرسی لە 97% داوا دەکەن زمانی کوردی بە فەرمی لە نێو ناوەندەکانی خوێندن هەبێت.

ناوەندی توێژینەوەی مەیدانی کۆمەڵایەتی -سیاسیی، ڕاپرسیێکی تایبەتی لەسەر زمانی کوردی کردووە، لە نێو کوردانی تورکیا و باکووری کوردستان، بەگوێرەی هەمان ڕاپرسی قسەکردن بە زمانی کوردی لەنێو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 35 ساڵە ڕێژەیەکی بەرچاو پێک دەهێنێت .

ڕاپرسییەکە لە 10 شاری گەورەی تورکیا کراوە کە پێکهاتوون لە، ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر، لەگەڵ 13 شاری باکووری کوردستان، لەوانە: دیاربەکر و ماردین ، وان و ئورفا و دیلۆک.

 بە گشتیی 23 شار لەخۆ گرتبوو، 88.2%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە کوردانی کرمانج و 10.4% زازا و 1.4% کەسانی دیکە بوون. 

ئەنجامی ڕاپرسییەکە بەمشێوەیە بوو:

لە 23.5٪ کوردەکان گوتویانە زۆرباش زمان کوردی دەزانم.

لە 43.2٪ گوتویانە باش دەزانم.

لە 16.2٪ گوتویانە باش نازانم.

هەروەها ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 35 ساڵە، گوتویانە، باش دەزانم، بەڵام ئەوانەی تەمەنیان لە 35ساڵ کەمترە، گوتویانە باش نازانم.

هەروەها قسەکردنی منداڵ لەگەڵ دایک و باوکیان، بەمشێوەیە:

40.1٪ بە زمانی تورکی قسە لەگەڵ یەکتری دەکەن، هەروەها 24.7٪ بە شێوەزاری کرمانجی قسە دەکەن و 1.3٪ بە شێوەزاری زازاکی قسە دەکەن.

قسەکردن بە زمانی کوردی لە ژیانی ڕۆژانە دا بەمشێوەیە:

%57.1 ڕۆژانە قسە پێ دەکەن، لە 25.7٪ لەکاتی کاردا قسەی پێ دەکەن، هەروەها 12.3٪ کەم قسەی پێ دەکەن و لە 4.8٪ هیچ قسە بە کوردی ناکەن.

هەروەها لە 77.9٪ کوردانی تورکیا گوێ لە موزیک و گۆرانی دەگرن و 37.2٪ کتێبی کوردی دەخوێنەوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment