تێرێنس ستامپ، ئەکتەری بەناوبانگی فیلمەکانی سوپەرمان کۆچی دوایی کرد

ئەو ئەکتەرەی ڕۆڵی جەنەراڵ زۆدی لە فیلمەکانی سوپەرمان 1978 و 1980 گێڕا، ئەمڕۆ لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خێزانی تێرنس ستامپ، ئەکتەری بەریتانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، کە ستامپ بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئابی 2025، بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو میراتێکی ناوازەی لە کارەکانی وەک ئەکتەر و نووسەر، لەدوای خۆی بەجێهێشتووە کە بۆ ساڵانێکی زۆر کاریگەری و ئیلهامبەخشی بۆ خەڵک دەبێت.
تێرێنس ستامپ، لە ساڵانی شەستەکان لە لەندەن بەهۆی ڕۆڵگێرانی وەک جەنەراڵ زۆدی خراپەکاری فیلمە بەناوبانگەکانی هۆلیوود "سوپەرمان 1978" و "سوپەرمان 2 1980"، ناوبانگی دەرکرد، هەروەها کاروانی هونەریی خۆی بە فیلمی دەریاوانیی (بیلی باد) لە ساڵی 1962 دەستپێکرد، کە بە هۆییەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراو کرا. هاوکات لە چەندین فیلمی جۆراوجۆردا، لەوانە (Theorem)ی Pier Paolo Pasolini لە ساڵی 1968 و (A Season in Hell) لە ساڵی 1971، ڕۆڵی گێراوە.
ستامپ لە ساڵی 1938 لە ناوچەی ئیست ئێندی لەندەن لەدایکبووە و کوڕی کرێکارێکی کەشتیی هەڵمی بووە. دوای وازهێنانی لە قوتابخانە، سەرەتا لە بواری ڕێکلامدا کاری کرد و دواجار سکۆلارشیپێکی بەدەستهێنا بۆ چوونە قوتابخانەی شانۆ.