ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کەیسی دکتۆرە بان دەدات

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت: دکتۆرە بان زیاد نەکوژراوە، بەڵکو خۆی کوشتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی ئابی 2025، ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی کردەوە، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە، بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسی مردنی دکتۆرە بان زیاد تارقی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ناردووە و تێیدا ڕایگەیاندووە، ڕووداوی مردنی دکتۆرە بان، ڕووداوێکی خۆکوژیی بووە.

ئەم ڕاگەیەندراوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە کاتێکدایە، ڕووداوی کوژرانی دکتۆرە بان زیاد 13 ڕۆژ پێش ئەمڕۆ و لە بارودۆخێکی گوماناویدا، بووەتە بابەتی میدیا و سۆشیال میدیای عێراقی و توڕەیی و ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتووەتەوە، بەشێوەیەک بەشێک لە هاووڵاتییانی عێراق، گومان لە ڕاستی ڕووداوەکە دەکەن و پێیان وایە، دکتۆرە بان کوژراوە، نەوەک خۆی کوشتبێت.

خانەوادەی دکتۆرە بان، پزیشکی دەروونی تەمەن 34 ساڵ، پێشتر ئاماژەیان بەوە کردوو، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی دواییدا، دووچاری نەخۆشی دەروونی بووە، بۆیە دکتۆرە بان لەنێو ماڵەکەی خۆیان لە بەسرە خۆی کوشتووە، لە نیشانەکانی سەرەتایی ڕووداوەکەش، گومان دەکرا دکتۆرە بان کوژرابێت، نەوەک خۆی کوشتبێت.

ڕاپۆرتەکانی سەرەتایی نەخۆشخانەی بەسرە، برین بە قوڵی و درێژی لەسەر هەردوو دەستی دکتۆرە بان هەبوونە کە گەیشتوونەتە ئێسکی، بۆیە گومان کراوە ڕووداوەکە خۆکوژی بووبێت، باس لەوەش دەکرێت، لەکاتی ڕووداوەکەدا کامێراکانی چاودێریی لەکارخراون، لە شوێنی ڕووداوەکەش، هیچ کەلوپەلێک نەدۆزراوەتەوە کە ببێتە هۆی بریندرار بوون.

 
Fly Erbil Advertisment