پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-8-2025، ئاسمان ساماڵ بێت بەگشتی، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی پێنجشەممە، 21-08-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم ، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی