بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەشێک لە شەقامی سلێمانی بە ئاراستەی کەرکووک دادەخرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی کارکردن لە شەقامی 100مەتری، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەشێک لە شەقامی سلێمانی بە ئاراستەی کەرکووک دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی شەقامی 100مەتری لە یەکتربڕی تاسڵوجە، لە لایەن تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستدەکرێت بە دانانی گرێدەر بۆ سەقفی پردەکە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، بەشێک لە شەقامی سلێمانی بە ئاراستەی کەرکووک بۆ ماوەیی سێ ڕۆژ دادەخرێت لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی22ـی ئابی 2025، هەربۆیە داواکارین لە شۆفێرانی خۆشەویست کە ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن بەپێی نەخشەی دیاریکراو، بەمشێوەیە:
1- ئاراستەی (سلێمانی-تاسڵوجە-کەرکوک ) لە باتی سلێمانی بۆ کەرکوک.
2- ئاڕاستەی( کەرکوک- سلێمانی) دەخرێتە سەر سایدی ئاڕاستەی (سلێمانی- کەرکوک).
