نه‌جه‌ف.. قوتابییان به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانه‌وه له كه‌رڤانه‌كان ده‌خوێنن

كه‌رتی په‌روه‌رده به‌هۆی خراپئیداره‌دانی سامانی دارایی و مرۆییه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2003ـوه، ڕووبه‌ڕووی داڕمان بووه‌ته‌وه و تاوه‌كوو ئێستا له دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه و هه‌موو ئه‌و توانا داراییانه، به‌ڵام منداڵانی عێراق قوتابخانه و باڵه‌خانه‌ی شایسته و گونجاویان نییه تێیدا بخوێنن، ته‌نانه‌ت به‌م هۆیه‌وه، به‌شێك له قوتابخانه‌كان چوار ده‌وامیان لێ ده‌كرێت.
نه‌جه‌ف یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی خوارووی عێراق كه زۆرترین كێشه‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده و فێربوونی هه‌یه و ڕۆڵه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، له خزمه‌تگوزارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بێبه‌شن و ده‌ڵێن، خوێندنیان له‌ناو باڵه‌خانه كۆنه‌كاندا، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه ناگونجێت.
ده‌یان قوتابخانه‌ی ته‌واونه‌كراو له پارێزگای نه‌جه‌ف به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـوه، بوونه‌ته سیمبۆڵی گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌رپرسانی پارێزگاكه و ڕۆڵه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، له‌وێوه وێنه‌ی ئایینده‌ی خۆیان ده‌بینن، كه ڕووبه‌ڕووی چ چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بنه‌وه له سایه‌ی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی پارێزگاكه‌یان.
نه‌بوونی باڵه‌خانه‌ی پێویست و شیاو بۆ قوتابییان، به‌رپرسانی كه‌رتی په‌روه‌رده له پارێزگاكه، په‌نایان بۆ قوتابخانه‌ی كهرڤانهیی بردووه و به پێی دوایین ئامار، هێشتا 24 قوتابخانه‌ی كهرڤانهیی له ناوه‌ندیی پارێزگای نه‌جه‌ف هه‌یه.
له‌م باره‌وه، مه‌ردان به‌دیری، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی نه‌جه‌ف گوتوویه‌تی، كێشه‌ی نه‌بوونی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی دارایی و ڕێكاره یاساییه‌كان هه‌یه، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی عێراق هێشتا پاره‌ی كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌كانی نه‌داوه، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـوه كاریان له پرۆژه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده كردووه و ماف و شایسته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.