ئەمەریکا سزای بەسەر ژمارەیەک دامەزراوەی ئێراندا سەپاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزای بەسەر کەسایەتییەک، 13 دامەزراوە و 8 کەشتی ئێران و هاوکاری ئەو وڵاتەی سەپاند.

پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی فشارەکانیان بۆ سەر ئێران کەسایەتییەک، 13 دامەزراوە و 8 کەشتیی ئێران و هاوکاری وڵاتەکەیان سزادا، لە بەرامبەر ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی هاوکاریی فرۆشتنی نەوتی ئێرانیان کردووە.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد، لە چوارچێوەی گەڕی چوارەمی سزاکانیان، دوو کۆمپانیای چینییان سزاداوە، لە بەرانبەر ئەوەی ملیۆنان بەرمیل نەوتی ئێرانیان بە نایاسایی هاوردە کردووە. 

دەشڵێت: زۆرترین فشار دەخەنە سەر ئێران و ڕێگە نادەین هیچ داهاتێکی بۆ کردەوە تێکدەرانەکانی دەستکەوێت. 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئەمەریکا لە ڕێگریکردن لە تواناکانی تاران بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، بەردەوام دەبێت.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment