بە فەرمی مان سیتی گرێبەستی بەرگریكارە پۆرتوگالییەكەی نوێكردەوە
رۆبن دیاز: لێرە دەمێنمەوە بۆ ئەوەی خەڵاتی زیاتر ببەمەوە

رۆبن دیاز گرێبه‌سته‌كه‌ی تاوه‌كو 2029 له‌گه‌ڵ مان سیتی نوێكرده‌وه و له یه‌كه‌مین لێدوانیشیدا گوتی شانازی به یارییكردن له مان سیتی ده‌كه‌م و رایگه‌یاند بردنه‌وه‌ی سیانه خۆشترین ساتی یارییكردنی بووه.
ئەمڕۆ هەینی، 22 ئابی 2025، یانەی مان سیتی بە فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكارە پۆرتوگالییەكەی (رۆبن دیاز) تا 2029 راگەیاند.
لەمبارەیەوە رۆبن دیاز رایگەیاند بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی زۆر دڵخۆشەوە و پێیوایە بۆ چوار ساڵی دیكەش لە لوتكەی یانەكانی جیهان دەمێنێتەوە و دەشڵێت: پۆشینی درێسی مان سیتی ده‌ستكه‌وتێكی زۆر مه‌زن بوو، ناتوانم له‌وه زیاتر داوا بكه‌م، ئه‌گه‌ر سه‌یری تۆپی پێ بكه‌یت ده‌بینیت پرێمه‌رلیگ له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، منیش له منداڵییه‌وه سه‌یری پرێمه‌رلیگ ده‌كه‌م، پرێمه‌رلیگ پێوانه‌ی سه‌ركه‌وتنی من بوو.
رۆبن دیاز گوتیشی: ئێستاش كاتێكی زۆر باشم له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنم، دڵنیام كه واز له یارییكردن ده‌هێنم زۆر شانازی به‌و هه‌شت نۆ ساڵه‌ی یارییكردنم له مان سیتی ده‌كه‌م، له مان سیتی به زۆر ساتی خۆش تێپه‌ڕیم، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی سیانه له هه‌موو شتێك خۆشتر بوو، وه‌رزی دووه‌میشم له پرێمه‌رلیگ زۆر تایبه‌ت بوو، بۆ هه‌میشه له دڵمدا ده‌مێنێته‌وه، بردنه‌وه‌ی چوار پرێمه‌رلیگ له‌سه‌ریه‌كیش زۆر خۆش بوو.
رۆبن دیازی تەمەن 28 ساڵ، لە ئەكادیمیای بێنفیكا پێگەیشتووە، لە هاوینی 2020 لەو یانەیەوە بە بەهای 71 ملیۆن یۆرۆ روویكردە مان سیتی، لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا 223 یاری كردووە، 4 گۆڵ و 5 ئاسیستی هەیە و نازناوەكانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگیشی لەگەڵ سیتی بەدەستێناوە.

