کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-8-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە، بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

کەشناسیی هەرێم ڕوونیشی کردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى دووشەممە، 25-08-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی 

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 45 پلەی سیلیزی

 

 
Fly Erbil Advertisment