ڤیان دەخیل: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئەرکی چارەسەریی خێزانێکی نەخۆشی گرتەئەستۆ

ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پشتیوانیی خۆی بۆ خێزانێکی ئێزدی دەربڕیووە کە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەبوون، تەواوی خەرجی چارەسەرییەکانیانی گرتووەتە ئەستۆی خۆی.
یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەرکی چارەسەریی و ناردنەوە دەرەوەی خانەوادەیەکی ئێزدی گرتە ئەستۆی خۆی کە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەبوون، ڕاشیگەیاند: تیمێکی تەندروستی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران ڕاسپێردراون چاودێریی تەندروستی ئەو خانەوادەیە بکەن.
ڤیان دەخیل لەبری خێزانەکە و ئێزدییەکان، سوپاسی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کردووە بۆ بەدەنگەوە هاتنی لەو پرسە مرۆییە کە هیوا و ئومێدی بۆ خێزانەکە گەڕاندووەتەوە.