شه‌رع له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی سووریا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتارێك پێشكه‌ش بكات، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ست ساڵی ڕابردوودا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتار پێشكه‌ش بكات.
دووشه‌ممه، 25ـی ئابی 2025، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بڕیار وایه مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت گوتارێك پێشكه‌ش بكات.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1967 و له دوای جه‌نگیی شه‌ش ڕۆژه‌ی نێوان عه‌ره‌ب – ئیسرائیل، هیچ سه‌رۆكێكی سووریا گوتاری له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
نووره‌ددین ئه‌تاسی، حه‌وته‌مین سه‌رۆكی سووریا دوایین سه‌رۆكی سووریا بوو له 1967 گوتاری له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش كرد.