عەباس دزەیی: دەستپێکی دەوامی زانکۆکان بەپێی ڕۆژمێری تایبەت بەخۆیانە

عباس دزەیی
عباس دزەیی

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستپێکی دەوامی زانکۆکان بەپێی ڕۆژمێری زانکۆکان دەبێت.

سێشەممە 26ـی ئابی 2025، عەباس دزەیی، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دەستپێکی ساڵی خوێندنی زانکۆکان بەپێی ئەو ڕۆژمێرە دەبێت کە هەر زانکۆیەک بۆ ساڵی خوێندنی خۆی هەیەتی و وەزارەتی خوێندنی باڵاش پەسەندی کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایانی زانکۆ ڕۆژی 1ـی ئەیلوول، دەستبەکاردەبنەوە، لەبارەی کردنەوەی بەشی نوێ و داخستنی بەشی دیکەش لە کۆلێژ و زانکۆکان گوتی: ساڵانە گۆڕانکاریی لە زۆرێک لە کۆلێژ و زانکۆکان دەکرێت، بەشی نوێ دەکرێنەوە و دادەخرێن و گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment