هەولێر كاپتنی هەڵبژاردەی نێجیریای گواستەوە
ئیمپڕاتۆر چواردەیەمین یاریزانی نوێی لە مێركاتۆی هاوینە گواستەوە

یانەی هەولێر لە مێركاتۆی هاوینە یاریزانێكی دیكەی پیشەگەری گواستەوە كە دەبێتە چواردەیەمین یاریزانی نوێ كە لەسەر داوای باسم قاسمی راهێنەری یانەكە روودەكەنە هەولێر.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26 ئابی 2025، یانەی هەولێر گواستنەوەی (ندوكا جۆنیۆر هاریسۆن)ـی یاریزانی دڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی نێجیریای راگەیاند.
ندوكا جۆنیۆر بۆ یەكەمینجار ئەزموونێكی نوێ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە دەرەوەی خولی نێجیریا تاقی دەكاتەوە و هەفتەی رابردووش وەكو كاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی نێجیریا بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆنگۆی دیموكرات یاریی كرد.
ندوكا جۆنیۆر، تەمەنی 22 ساڵە و دەتوانێت لە چەقی بەرگری و لای راستی بەرگریش یاریی بكات، لە كاروانی یاریكردنی تەنیا یاریی بۆ یانەی ریمۆ ستارسی نێجیریا كردووە، لە كۆی 132 یاری، 14 گۆڵ و 6 ئاسیستی بۆ ئەو یانەیە كردووە.
یانەی هەولێر لە مێركاتۆی ئەم هاوینە دەستبەرداری 17 یاریزانی بووە، گرێبەستی 9 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێكردووەتەوە و 14 یاریزانی نوێشی گواستووەتەوە.






