نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: چارەکێکی جیهان لە ئاوی خواردنەوە بێبەش بوونە

دوو ئاژانسی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زیاتر لە دوو ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا، کە نزیکەی چارەکێکی دانیشتوانی جیهانن، دەستیان بە ئاوی خواردنەوە ناگات؛ ده‌شڵێت، هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه له ئاستی پێویستدا نین.
سێشه‌ممه، 26ـی ئابی 2025، هه‌ردوو ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان (یونیسێف)، ڕایانگه‌یاند، كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاوی خاوێن و ته‌ندروستیی پێویست له كۆمه‌ڵگه‌كاندا، تا دێت مه‌ترسییه‌كانیان زیاتر ده‌بێت و له ئه‌نجامدا چه‌ندین ملیار كه‌س تووشی نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان ده‌بن.
هه‌ردوو ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان (یونیسێف)، گوتوویانه، دوو ملیار و 100 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ساڵی 2024ـدا کە نزیکەی چارەگێکی دانیشتووانی جیهان پێكده‌هێنن، دەستیان بە ئاوی پاكی خواردنەوە ناگات، ئه‌مه‌ش تا دێت مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ده‌بێت و ژماره‌كه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه، لە ساڵی ڕابردوودا لە هەر چوار کەس لە جیهاندا یەک کەسیان دەستیان بە ئاوی خواردنەوە بە شێوەیەکی سەلامەت گه‌یشتووه، زیاتر لە 100 ملیۆن کەسیش پشتیان بە ئاوی خواردنەوە بەستووە کە لە سەرچاوەكانی وەک ڕووبار و گۆم و به‌نداوه‌كانه‌وه هاتووە.