چارەنووسی ئاكام هاشم لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ئاشكرا دەبێت

ئاكام هاشم لە هەڵبژاردەی عێراق دادەبڕێت

ئاكام هاشم بەرگریكاری كوردی هەڵبژاردەی عێراق
ئاكام هاشم بەرگریكاری كوردی هەڵبژاردەی عێراق

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیار بوو ئاكام هاشم هاوشانی 3 یاریزانی دیكەی یانەی زەورا لە وڵاتی میسرەوە بۆ پەیوەندیكردن بە هەڵبژاردەی عێراق گەشتی تایلەند بكات، بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئاكام هاشم تووشی گرژبوونی ماسولكەكانی دێت و لەو پاڵەوانێتییە دادەبڕێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، گراهام ئارنۆڵد بۆ پاڵەوانێتیی دۆستانەی تایلەند چوار یاریزانی یانەی زەورای بانگهێشت كردووە كە پێكهاتوون لە (ئاكام هاشم، جەلال حەسەن، محەمەد قاسم و قوییە) بڕیاریش وابوو هەر چوارییان لە كەمپە مەشقییەكەی میسرەوە بەرەو تایلەند گەشت بكەن.
كوردستان24 زانیاری ئەوەی دەستكەوتووە ئاكام هاشم لە كەمپە مەشقییەكەی زەورا لە میسر تووشی گرژبوونی ماسولكەكانی هاتووە و پزیشكەكان ئاگاداریان كردووەتەوە دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ بەشداریی راهێنانەكان نەكات، بەمەش ئاكام هاشم پشوو وەردەگرێت و لەگەڵ عێراق گەشتی تایلەند ناكات.
بڕیار رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو پاڵەوانێتی دۆستانەی تایلەند بەڕێوە بچێت، چوار هەڵبژاردە بەشدارن كە پێكهاتوون لە (تایلەند، عێراق، هۆنگ كۆنگ و فیجی).
هەڵبژاردەی عێراق رۆژی 1ـی ئەم مانگە گەشتی تایلەند دەكات، رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو عێراق لە یاریی پێشكۆتایی رووبەڕووی هۆنگ كۆنگ دەبێتەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment