دوو برا بە تەقینی غازی ئۆتۆمبێلەکەیان گیانیان لەدەستدا

دووبرا بە تەقینی غازی ئۆتۆمبێلەکەیان لە گوندی باستکێی سەر بە ناحیەی باتێلی زاخۆ، گیانیان لەدەستدا.
پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، موقەدەم جەمال هەسن، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆ، لە کۆمەڵگەی باستکێی سەر بە ناحیەی باتێلی زاخۆ، دوو برا کە ئۆتۆمبێلەکەیان بە غاز کاری کردووە، غازی ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیووە و گیانیان لەدەستداوە، ئاماژە بەوەش دەکات، ئۆتۆمبێڵەکەیان لەجۆری کیا جێب بووە و ئۆتۆبێلەکە ئاگریی گرتووە.
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕاسێگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، براکان یەکیان تەمەنی 13 و ئەوەی دیکەش تەمەنی 19 ساڵە.
