کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-8-2025، ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى هەینی، 29-8-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان 45 پلەی سیلیزی

 

 
Fly Erbil Advertisment