زاخۆ لە هەولێر ئامادەکاری دەکات

ئامادەکاری یانەی زاخۆ
ئامادەکاری یانەی زاخۆ

یانەی زاخۆ وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو، کامپێکی مەشق و راهێنانی وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و کۆتایی ئەم مانگەش گەشتی تورکیا دەکات.

یانەی زاخۆ وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوای گواستنەوەی چەند یاریزانێکی دیاری کردنی راهێنەرێکی نوێ، ماوەیەکە ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە و بۆ ئەم مەبەستەش لە شاری هەولێر بەردەوامن لەسەر ئامادەکارییەکانیان.

حەمید ئیسماعیل سەرپەرشتیاری یانەکەی دەلال تایبەت بە کوردستان24 ئاشکرای کرد، دوای پێنج رۆژ واتە رۆژی 31ـی ئەم مانگە، بە مەبەستی بەردەوامی ئامادەکارییەکانیان گەشتی وڵاتی تورکیا دەکەن و لەوێش چەند یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن.

لەلایەکی دیکەوە شێرکۆ کەریم یاریزانی نوێی یانەی زاخۆ، لەبارەی دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی عێراق، تایبەت بە کوردستان24 گووتی، دوای سەردانەکەی گراهام ئارنۆڵد بۆ کامپی مەشق و راهێنانەکانیان لە زاخۆ، ناوبراو قسەی لەگەڵ زۆرێک یاریزانەکان کردووە.

یانەی زاخۆ بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 28ـی ئابی 2025 لە یارییەکی دۆستانە لە یاریگای یانەی برایەتی، لە هەولێری پایتەخت رووبەڕووی یانەی کەرخ ببێتەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment