بە فەرمی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ راكێشرا

ریال مەدرید و بارسێلۆنا رووبەڕووی مان سیتی و پاریس سانجێرمان دەبنەوە

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە كاتی راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە كاتی راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ

تیروپشكی قۆناغی یەكەمی چامپیۆنزلیگ راكێشرا، ریال مەدرید لەنێو یاریگەی بێرنابیۆ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، لە لایەكی دیكەیشەوە بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان جارێكی دیكە بەیەك دەگەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28 ئابی 2025، تیروپشكی قۆناغی یەكەمی چامپیۆنزلیگ راكێشرا، یانەی ریال مەدرید لە قۆناغی یەكەم لەنێو یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەكانی مان سیتی، مارسێ، یوڤێنتۆس و مۆناكۆ دەبێتەوە. لە دەرەوەی یاریگەی خۆشی دەبێتە میوانی یانەی كایراتی كازاخستانی، لیڤەرپوول، بێنفیكا و ئۆلێمپیاكۆس.
لە لایەكی دیكەوە، بارسێلۆنا لە نێو یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەكانی پاریس سانجێرمان، فرانكفۆرت، ئۆلێمپیاكۆس و كۆپنهاگن دەبێتەوە. لە دەرەوەی یاریگەی خۆشی دەبێتە میوانی یانەكانی، نیوكاسڵ، سلاڤیا پراگ، كلەب برووج و چێڵسی.
بە گوێرەی تیروپشكی قۆناغی یەكەمی چامپیۆنزلیگ، تۆتێنهام لە نێو یاریگەی خۆی رووبەڕووی ڤیاریال دەبێتەوە، ئاتڵێتیكۆ مەدرید و گەڵاتەسەرای لە ئیستەنبووڵ بەیەك دەگەن.
ئارسێناڵ لە نێو یاریگەی ئیمارات لە لەندەن میوانداریی یانەكانی بایرن میونشن، ئاتڵێتیكۆ مەدرید، ئۆلێمپیاكۆس و كایرات دەكات.
بە گوێرەی راگەیاندراوە فەرمییەكەی یوێفا، بۆ یەكەمجار بڕیار درا، یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2026 لە كاتژمێر 10:00 بگۆڕدرێت بۆ كاتژمێر 07:00ـی ئێوارە، ریال مەدریدیش بۆ یەكەمجار دەبێت 9 كاتژمێر رێگا ببڕێت بۆ ئەوەی گەشتی كازاخستان بكات و رووبەڕووی یانەی كایراتی ئەو وڵاتە ببێتەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment