بەرفین و دیلان بهربڵاوترین ناوی کوردیین لە دیاربەکر

لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان، ناولێنانی ناوی کوردی بۆ کۆرەپەکان لەلایەن دایک و باوکانەوە بەردەوام لە زیادبوونە، دیارترینیان بۆ کچان، بەرفین و دیلان، بۆ کورانیش میران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی موجادەلە بە پشتبەستن بە داتاکانی سیستەمی تۆمارکردنی دانیشتووانی بەگوێرەی شوێنی نیشتەجێبوون، بەناوبانگترین ناوی کوردی بۆ کۆرپەلە لە دیاربەکری باکووری کوردستان بریتین لە "بەرفین" و "دیلان".
هەروەها ناوی "ئاریا" بۆ کچانیش ئێستا بووەتە ناوێکی بەناوبانگ لەو شارە، بۆ کوڕانیش میران لە بەناوبانگترین ناوەکانە.
لە دیاربەکر ناوە کۆن و کلاسیکەکان لەلایەن خانەوادەکانەوە پەسندکراون، کولتوور و ئایین لە هەڵبژاردنی ناوەکاندا ڕەنگ دەداتەوە.
هەروەها لە ساڵی 2023 ناوەکانی باران و سەرحەد لە ناو کوردییە باوەکانن، بەڵام زۆرترین ناو لەو ساڵەدا ناوەکانی مەمەد و محەممەد و مستەفا و زەینەب و فاتیمە بوونە.