ئاگادارییەک لە سیستەمی (ئی – پەروەردە)ـەوە بە ناوەندەکانی خوێندن دەدرێت

لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستەمی (ئی – پەروەردە) ئاگەدارییەکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا دوا وادەی بۆ دیاریکردنی بەشەوانەکان و تۆمارکردنی خشتەی باشەوانەکان دیاریکردووە.
شەممە 30ـی ئابی 2025، لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستەمی( ئی – پەروەردە) ئاگەداری ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی لە باخچەی منداڵان تا پەیمانگەکان لە لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستەمی( ئی – پەروەردەوە) دەکاتەوە، ڕێککەوتی 4ـی ئەیلوولی 2025، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی :
بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستەمی (ئی – پەروەردە) بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، هەروەها تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستەمی( ئی – پەروەردە)بە دروستی.
لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستەمی (ئی – پەروەردە) ئاماژەی بەوە کردووە، کاتژمێر 12ـی شەو، سیستەمی (ئی – پەروەردە) دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن.