وەزارەتی بازرگانیی عێراق: 37 ملیۆن هاووڵاتی فۆرمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکیان پڕکردووەتهوه

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە فۆرمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییان لە ناوخۆی عێراق پڕكردووهتهوه، گەیشتووەتە 37 ملیۆن هاووڵاتی و وادەی نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراک بۆ دوو ڕۆژی دیکەش درێژکرایەوە.
شەممە، 30ـی ئابی 2025، محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی گوت: ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە فۆرمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکیان لە ناوخۆی عێراق پڕكردووتهوه، گەیشتووەتە 37 ملیۆن و لەنێویاندا چوار ملیۆن و 601 هەزار هاووڵاتی کورد هەن.
ئاماژەی بەوەش كرد، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە لە 85% كه بەمشێوەیەیه، لە هەولێر لە 87%، سلێمانی 86%، دهۆک 82% و له هەڵەبجە لە 89%. بەمەش کۆی ئەو کەسانەی داتاکانیان لە هەرێم نوێکردوەتەوە زیاتر لە چوار ملیۆن و 601 هەزار هاوڵاتیین.
محەممەد حەنوون دەڵێت: دووشهممه، 1ـی ئەیلولی 2025، دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراک، دواتر ئەو کەسانەی کە کارتەکەیان پڕنەکردووە ناتوانن هیچ بەشە خۆراکێک وەربگرن.
ئەوەشی خستووهتەڕوو، لە ئەنجامی پڕکردنەوەی فۆرمەکە، دەرکەوتووە دوو ملیۆن و 750 هەزار هاووڵاتی بە هۆکاری جیاواز بەشە خۆراکەکانیان ڕاگیراون.