کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-8-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لە گەڵ هەندێ پەڵە هەور، هەروەها ئێوارە ئەگەرى تۆزێکى سووک هەیە، لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان تۆزەکە زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، پێشبینی دەکرێت، کەشی سبەى دووشەممە، 1-09-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی