وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان: ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە دوو هەزار کەسی تێپەڕاند

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، ئەو بوومەلەرزەیەی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 622 کەس و زیاتر لە هەزار و 500 کەسیش برینداربوون.

دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، عەبدولمەتین قانی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕایگەیاند، "بەهۆی بوومەلەرزەکەی نیوە شەوی ڕابردوو، لە پارێزگای کونار 610 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 300 کەسیش برینداربوون، کە ژمارەیەکی زۆری خانووەکانیش وێران بوون"، گوتیشی "لە پارێزگای نەنگەرهار 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 255 کەسیش برینداربوون."

بەرپرسانی ئەفغانستان هۆشدارییان دا کە ئەگەری هەیە ژمارەی مردووان بەرزبێتەوە لە کاتێکدا گەڕان بەدوای قوربانیان لە ناوچە دوورەدەستەکان بەردەوامە، دەسەڵاتدارانی تاڵیبان دەڵێن، بە هێلیکۆپتەر بەدوای ڕزگارکردنی قوربانیان دەگەڕێن. 

پێشتر بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاندبوو، تەنیا لە پارێزگای نەنگەرهار 10 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەورەها لەو ژمارەیە دوویان منداڵ بوون کە بەهۆی داڕمانی سەقفی ماڵەکەیان مردوون.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment