لە سلێمانی چەند درۆنێک خرانە خوارەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، چەند درۆنێک لە سلێمانی خراونەتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، چەند درۆنێک لە سەر بەرزایەکانی ئەزمەڕ و گۆیژە بە ئاراستەی دەباشان هاتوون، دواتر تەقەیان لێکرا و خرانە خوارەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، لای دەباشان بارەگایەکی هێزەکانی کۆماندۆی لێیە، کە زانیان درۆنەکان بە ئاراستەی دەباشان دێن، تەقەیان لێکردوون و تێکشکیان شکاندوون و خستوونیانەتە خوارەوە.
هەورەها دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زانیارییەکانیان بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام ژمارەی درۆنەکانیان ئاشکرا نەکردووە. هەورەها لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە و ئاراستەکردنی شوێنی درۆنەکان دەستی پێ کردووە.