تێن هاگ خراپترین ئاماری لە مێژووی بۆندزلیگا تۆمارکرد

ئێریك تێن هاگ تەنیا دوای دوو هەفتەی سەرەتای وەرز، لە راهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکوزن دوورخرایەوە

ئێریك تێن هاگ، راهێنەری پێشووی بایەر لیڤەرکوزن
ئێریك تێن هاگ، راهێنەری پێشووی بایەر لیڤەرکوزن

ئێریك تێن هاگ، راهێنەری پێشووی یانەی بایەر لیڤەرکوزن، ئامارێکی خراپی بێ وێنەی لە مێژووی بۆندزلیگا تۆمارکرد.

بەگوێرەی تۆڕی سکواکا، تێن هاگ بوو بە یەکەم راهێنەر لە مێژووی بۆندزیلیگا، کە لە هاوین ببێت بە راهێنەری یانەیەك و دوای دوو یاری یەکەمی سەرەتای وەرز لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

یانەی بایەرلیڤەرکوزن لە راگەیەندراوێك بڵاوی کردەوە، کە بڕیاریان داوە دەستبەجێ تێن هاگ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە و بەشێوەیەکی کاتی یاریدەدەرەکەی ئەو ئەرکە وەردەگرێت.

بایەرلیڤەرکوزن لە دوو یاریی سەرەتای خولی ئەڵمانی هیچ بردنەوەیەکی نییە، بەرامبەر هۆفێنهایم شکستی هێنا و لەگەڵ ڤێردەربریمەن-یش یەکسانبوو، لە ریزبەندی بۆندزلیگا لە پلەی 12 دێت و تەنیا یەك خاڵی هەیە.

ئێریك تێن هاگ-ی هۆڵەندی تەمەنی 55 ساڵە و پێشتر راهێنەرایەتی ئەیاکس ئەمستێردام و مانچێستەر یونایتدی کردووە و ئەمڕۆش بە فەرمی لە راهێنەرایەتی بایەرلیڤەرکوزن دوورخرایەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment