یاساناسان: پچڕاندنی ئینته‌رنێت لە عێراق دزیكردنە له هاووڵاتیان
هاووڵاتیانی عێراقی گله‌یی له پچڕانی ئینته‌رنێت لەکاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و شۆفێرانه‌ی تاكسی، كه له كۆمپانیای گواستنه‌وه كارده‌كه‌ن، چونکە پشت بە ئه‌پلیكه‌یشنێكی تایبه‌ت ده‌به‌ستن و ئینتەرنێتیان پێویستە، له‌وانه‌ش سیسته‌می جی پی ئێس. هاوکات بەگوتەی ئابووریناسان، پچڕاندنی ئینته‌رنێت لەماوەی 14 ڕۆژی تاقیکردنەوەکان، زیانی 168 ملیۆن دۆلار به هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.
جگه له پچڕاندنی ئینته‌رنێت، هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه نییه بۆ ڕێگریكردن له دزه‌كردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان، شێوازێكه ساڵانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه زیانی ئابووری زۆریش به بازاڕ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاری تاكسی ده‌كه‌ن، كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر داهاته‌كه‌یان هه‌یه، كه بۆ كاره‌كه‌یان پشت به هه‌ندێك ئهلیكهیشتن ده‌به‌ستن، له‌وانه‌ش عه‌لی، كه وه‌ك جه‌خت ده‌كاته‌وه، بڕیاری پچڕاندنی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و دروستكردووه.
عه‌لی، شۆفێری تاكسیە و بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، له كاتژمێر 6 تا 8 ئینته‌رنێت ده‌پچڕێت، ئه‌وكات ناچارم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، چونكه دوای كاتژمێر 8 قه‌ره‌باڵغی زۆر دروست ده‌بێت و هاتووچۆ سه‌خت ده‌بێت، من له كاتژمێر 2ـی به‌ره‌به‌یان له‌ماڵه‌وه دێمه ده‌ره‌وه تا كاتژمێر 7 یان 8، به‌مه‌ش دوو كاتژمێر به‌هۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قووتم ده‌بڕدرێت، پێویسته مامۆستاكان فه‌رمانگه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بابه‌تی ڕێگریكردن له دزه‌كردنی پرسیاره‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن، نه‌ك له‌ڕێی پچڕاندنی ئینته‌رنێته‌وه، چونكه به‌مشێوه‌یه هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
چاودێران و ته‌نانه‌ت یاساناسانیش پچڕاندنی ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێریش بێت، به دزیكردن له هاووڵاتیان وه‌سف ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان ده‌توانن سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تۆمار بكه‌ن.
عه‌باس ئه‌لجبوری، چاو‌دێر و یاساناس گوتی: هه‌ربه‌ڕاستی پچڕاندنی ئینته‌رنێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان دزیكردنه له مافی هاووڵاتییان، هاووڵاتیان مافی كۆیانه سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاتژمیرانهی رۆژانه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هاووڵاتی سكاڵا تۆمار بكه‌ن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناچار ده‌بێت ئه‌وان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و یاساش ڕێگه به‌مه ده‌دات.
به‌گوته‌ی ئابووریناسان، هه‌ر كاتژمێرێكی ئینته‌رنێت له عێراق زیانی 5 بۆ 7 ملیۆن دۆلاری لێده‌كه‌وێته‌وه، واتا له هه‌ر ڕۆژێك دوو كاتژمێر و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ، زیانه ماددییه‌كه‌ی ده‌گاته 168 ملیۆن دۆلار.